ئەمریکا بەهۆى کۆرۆناوە پێشبینى کشانەوەى ئێران لە سوریا دەکات

جیهان

22/05/2020‌ 319 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

برایان هۆک، نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ گۆڤاری "Foreigen Policy" رایگەیاند، لە ئێستادا ئێران هۆکاری زیاتری هەیە بۆ کشانەوە لە سووریا کە یەکێک لەوانە ڤایرۆسى کۆرۆنایە.
هۆک ئاماژەى بەوەشکردوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کشانەوەیەکی تەکتیکیی هێزەکانی ئێرانی لە سووریا بەدی کرد.
بەرپرسەکەى ئەمرۆکا باسى لەوەکردوە، پەرۆشی ئێران بۆ شەڕکردن بە وەکالەت لەڕێگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بەم دواییەدا کەمی کردووە، بە تایبەتی لەگەڵ گیانلەدەستدانی زیاتر لە 7 هەزار کەس تا ئێستا لە ئێران بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە.

 نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، زۆرێک لە بەرپرسانی وڵاتەکەى باوەڕیان وایە رەنگە ژمارەکە زۆر لەوە زیاتر بێت.

س.هـ

بەپەلە