حەوت توشبووی نوێی كۆرۆنا لەسلێمانی تۆماركرا

کوردستان

22/05/2020‌ 754 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند،  لەئەنجامی پشكنینەكانیان حەوت توشبووی نوێی كۆرۆنا لەسلێمانی دەستنیشانكراوە. 

دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، حەفت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، سێ ئافرەتی تەمەن ٥٧ و ٣٠ و ٢٥ ساڵ و چوار منداڵی تەمەن ١٢ و ٤ و ٣ و ٢ ساڵان، بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و هەموویان دانیشتووی شاری سلێمانین.

وەزارەتی تەندروستی
٢٢  ئایار ٢٠٢٠