مەسعود بارزانی داوایەك ئاراستەی لایەنە سیاسییەكان دەكات

کوردستان

23/05/2020‌ 2603 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
داوا لە گشت لایەك دەكەم لەبری یەكترشكاندن و دروستكردنی گرژی و ناكۆكیی زیاتر، پێكەوە و بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی خەڵك و نەهێشتنی كۆسپ و تەگەرەكانی بەردەم گەلی كوردستان هاوكاری یەكتر بن. 

ئەوە داواكاری مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتە، كە لەمیانی پەیامێك ئەمڕۆ شەممە بەبۆنەی جەژی رەمەزان بڵاویكردووەتەوە.

بارزانی لەپامەكەدا دەڵێت: بەداخەوە بەهۆی پەتای كۆرۆنا و قەیرانە سیاسییەكانی عێراق و دۆخی خەراپی ئابووریی ناوخۆیی و جیهانی، هەرێمی كوردستان لە دۆخێكی ناهەموار و هەستیار و لەبەردەم تەحەددیاتی تازەدایە. 

هەروەها دەڵێت: جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز بە دەرفەت دەزانم كە داوا لە لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بكەم، لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدییات و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە ناهەموارە لەئاست بەرپرسیاریی نەتەوەیی و نیشتیمانیدا بن و ڕێگەی تەبایی و برایەتی و یەكڕیزی بگرنە بەر. 

باسی لەوەش كردووە، كە ئەوە چاوەڕوانیی خەڵكی كوردستانە لە هەموو لایەنە سیاسییەكان و هەرچی دەستكەوت و سەركەوتنی گەلی كوردستانیش هەبووە لە سایەی یەكڕیزی و هەست بە بەرپرسیارێتی لایەنەكان هاتووەتە كایەوە. لەوەیش دڵنیام كە گەلی كوردستان پشت بە خودای گەورە بە سەربەرزییەوە ناخۆشی و قەیرانەكان تێدەپەڕێنێت.

هـ ـ ح