شارپرێس:
ساندرۆ تۆنالی یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی بریشیا یانەی ئەنتەرمیلانی هەڵبژارد، كە یانەی بەرشەلۆنەش لەسەر هێڵە بۆ كڕینی ئەو یاریزانە.
بەرشەلۆنە دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە بكرێت، جگە لەو یانەیەش یانەی یۆڤانتۆسو ئەنتەرمیلانیش دەیانەوێت هەمان یاریزان بكرێت.
تۆڕی "سكای سپۆرتی ئیتالی" بڵاویكردەوە، كە تۆنالی رایگەیاندووە، لەناو گرێبەستەكان یانەی ئەنتەرمیلان هەڵدەبژێرێتو حەز دەكات روو لەو یانە بكات.
هاوكات تۆڕەكە بڵاویكردووەتەوە، كە یانەی بریشیا لاری نییە لەرۆشتنی ئەو یاریزانەو لەنێوان گرێبەستەكانی ئەو یانانە باشترین گرێبەست هەڵدەبژێرێت.
هـ ـ ح