گاریس بەیڵ هاوندەرانی ریاڵ مەدرید شۆك دەكات

وەرزش

06/06/2020‌ 396 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جۆناسان بارنتی بەرێوەبەری كارەكانی گاریس بەیڵی ئینگلیزی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید، هاندەرانی یانەكەی شۆك كرد.

جۆناسان بارنتی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە گاریس بەیڵ نایەوێت بگەڕێتەوە خولی ئینگلیزی‌و دەشیەوێت لەیانەی ریاڵ مەدرید كۆتایی بەژیانی وەرزشی بهێنێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، گاریس بەیڵ ئاستی وەك پێویست نییەو هاندەرانی یانە ئیسپانییەكە دەیانەوێت یانەكەیان ئەو یاریزانە ویڵزییە بفرۆشێت.

گاریس بەیڵ لەساڵی 2013وە رووی لەیانەی ریاڵ مەدرید كردووەو لەو كاتەوە تائێستا تەنیا 101 گۆڵی بۆ یانە مەدریدییەكە تۆماركردووە.

هـ ـ ح