لیستی پڕفرۆشترین ئۆتۆمبیلەكان لە ئەوروپا بۆ ساڵی 2020

هەمەڕەنگ

06/06/2020‌ 573 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی Avtostat لیستی پڕفرۆشترین ئۆتۆمبیلەكانی شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2020 ی بڵاوكردووەتەوە، كە لە كیشوەری ئەوروپادا فرۆشراون.

ئۆتۆمبیلی Golf ی كۆمپانیای فۆلكس واگن لە لیستی یەكەمی پڕفرۆشترین ئۆتۆمبیلەكان دێت لە وڵاتانی ئەوروپا، كە ڕێژەی 97 هەزار و 777 ئۆتۆمبێلی لێفرۆشراوە.

بەپلەی دووەم ئۆتۆمبیلی  Renault Clio دێت، كە لەماوەی چوار مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 78951 ئۆتۆمبیلی لێفرۆشراوە و ئۆتۆمبێلی Volkswagen Polo بە فرۆشتنی 77516 ئۆتۆمبیل پلەی چوارەمی گرتووە.

ئەو ئۆتۆمبیلانەی تر، كە زۆرترین فرۆشیان هەبووە بریتین لە ئۆتۆمبیلی Volkswagen Tiguan كە 72178 دانەی لێ فرۆشراوە..

ئۆتۆمبیلی Skoda Octavia 68977 ئۆتۆمبێلی لێفرۆشراوە، ئۆتۆمبیلی Ford Focus بڕی 65661 ئۆتۆمبیلی فرۆشراوە، هەروەها ئۆتۆمبێلی Peugeot 208 58168  ئۆتۆمبیلی لێ فرۆشراوە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ