ئەو خواردن و میوانەی پێویستە بە توێكڵەوە بخورێن

تەندروستی

06/06/2020‌ 669 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دكتۆر ئیلینا سمیرنۆفا، پسیپۆڕ لەبواری نەخۆشییە وەرەمییەكان و قۆڵۆن، ئاماژەی بەو خواردن و میوانە كردووە، كە پێویستە بە توێكڵەكانیانەوە بخورێن و پاك نەكرێن، چونكە ئەو خواردنانە بە توێكڵەوە ڤیتامین و ڕیشاڵیان زیاتر تێدایە وەك بە پاك كراوی.

پسپۆڕەكە دەڵێت: ڕەنگی باینجان و كولەكە بەتوێكڵەكانیانەوە جیاوازترە لە ناوكەكانیان، ڕەنگی مۆری باینجان ئاماژەیە بەوەی ڕێژەیەكی زۆر مادەی ئەنپۆسیانینی تێدایە، كە دژە ئۆكسیدە و هەوكردنەكانی جەستەی مرۆڤ كەمدەكاتەوە و گەنجترمان دەكاتەوە، هەروەها توێكڵی كولەكە دەوڵەمەندە بە مادەی كلۆرۆفین، كە مادەیەكی دژە ئۆكسیدە و ڤیتامین c زۆر تێدایە.

سمیرنۆفا دەشڵێت: توێكڵی سێو دەوڵەمەندە بە مادەی بەسود، لەوانە: ڕێژەیەكی زۆر ڤیتامین c و ڤیتامین A تێدایە، هەروەها پڕە لەمادەی فسفۆڕ و ئاسن و دژە ئۆكسید.

سەبارەت بە پەتاتە و خەیار، پسپۆڕەكە ئاماژەی بەوە كرد: توێكڵی پەتاتە بە ڤیتامین c و ڕیشاڵ دەوڵەمەندە، بەڵام دەبێت ئاگاداری توێكڵی پەتاتەبین ئەگەر ڕەنگی سەوز بوو، چونكە توێكڵی سەوز نیشانەیە بۆ ژەهری سۆلانین.

هەروەها باسی لەوەش كردووە، خەیار بە ڤیتامین B و ڤیتامین A دەوڵەمەندە، لەكاتی پاككردنی خەیاردا سودەكانی نزیكەی سفر دەبێتەوە و تا ڕادەیەك هیچ سودێكی نامێنێت.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ