وەزارەتی دارایی رەتیدەكاتەوە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم كەمبكاتەوە

ئابوری

06/06/2020‌ 729 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لەبارەی دەنگۆی كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەران رایگەیاند، ئەوەی لە ھەندێك ماڵپەڕ و پەیج دەوترێت دوورە لە راستییەوە و بابەتی كەمكردنەوەی موچە لە كارنامەی كۆبوونەوەی 3/6/2020ی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان دا نەبووە .

وەزارەتەكە لەروونكردنەوەیەك رایگەیاندووە، كە سەرباری خراپی دۆخی دەروونی و تەندروستی و دارایی و ئابووری، هەندێك كەس و پەیج و سایت و لایەن، یاری و موزایەدە بە هەست و سۆزی ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان بەگشتی و فەرمانبەران و موچەخۆران بەتایبەتی دەكەن.

وەزارەتەكە راشیگەیاندووە، كە گوایە لە كۆبوونەوەی 3/6/2020 بابەتێكی كۆبوونەوەكە كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بووە، ئەمە چەواشەكارییە و دوورە لە راستییەوە، بۆ هەموو لایەكی رووندەكەینەوە لە كارنامەی كۆبوونەوەكە بابەتی كەمكردنەوەی مووچەی تێدا نەبووە.

‏‎وەزارەتی دارایی كارنامەی كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی لە 3/6/2020 لەگەڵ روونكردنەوەكە بڵاوكردووەتەوە: