حەوت وەزیری تر لەكابینەكەی مستەفا كازمی متمانەی پەرلەمانیان وەرگرت

عیراق

06/06/2020‌ 1247 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بە بەربژێری حەوت پۆستی وەزاری كابینەكەی كازمی بەرێوەچوو، هەر حەوت كاندیدەكەش متمانەیان وەرگرت.

كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ شەممە بەرێوەچوو، كە لە كۆبوونەوەكە 247 ئەنجام ئامادەبوون، دەنگ بە حەوت بەربژێر دراوە، كە یەكێكیان فوئاد حوسێنە و وەك وەزیری دەرەوە هەڵبژێردرا. 

هەروەها ئیحسان شەمەری بووە وەزیری نەوت‌و  محەمەد كەریم جاسم بووە وەزیری كشتوكاڵ‌و عەلا ئەحمەد حەسەن بووە وەزیری بازرگانی ‌و حەسەن نازم بووە وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار‌و ئیڤان فائیق یەعكوب بووە وەزیری كۆچ و كۆچبەران‌و سالار عەبدولستار وەك وەزیری داد هەڵبژێردران.

هـ ـ ح