نیمار پەیامێك ئاراستەی میسی دەكات

وەرزش

25/06/2020‌ 253 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان پەیامێكی ئاراستەی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی كرد.

نیمار بەهۆی رۆژی لەدایكبوونی ئەو پەیامەی ئاراستەی میسی كرد، كە ئەو یاریزانە تەمەنی بووە 33 ساڵی.

نیمارو میسی لەماوەی ساڵانی 2013 بۆ 2017 پێكەوە لەیانەی بەرشەلۆنە یارییان كردو هاوڕێیەتییەكی بەهێز لەنێوانیان هەیە.

نیمار لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام وێنەیەكی خۆی‌و میسی داناوەو لەسەری نووسیوە یادی لەدایكبوونت پیرۆز، خوای گەورە لەگەڵت بێت بەهەمیشەیی.

هـ ـ ح