یانەی بەرشلۆنە ئەحمەد رازی لەبیر ناكات

وەرزش

25/06/2020‌ 732 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی، وەسفی یاریزانی نێو دەوڵەتی تۆپی پێی عێراقی دەكات بە "ئەفسانە".

یانەكە لە توێتێكیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی: پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خێزانی ئەفسانەی هەڵبژاردەی عێراق ئەحمەد رازی و خێزانی وەرزشی عێراقی و عەرەبی و جیهانی دەكەین، بەردەوامیش بە یەكێك لە هاندەرەكانمان لە نیشتمانی عەرەبی یادی دەكەینەوە.

سەر لە بەیانی رۆژی یەك شەممە ئەحمەد رازی لە نەخۆشخانەی نوعمان كۆچی دوایی كرد، دوای ئەوەی لە دوو رۆژی دوایی ژیانیدا دۆخی تەندروستی تێكچوو بوو، ئەمەش وایكرد نەتوانێت بچێتەوە عەمان بۆ وەرگرتنی چارەسەر، كە ئەوێ شوێنی مانەوەی بوو.

وەرگێڕان: كۆژیار حلمی