شارپرێس:
له گوندی كه‌شان-ی سه‌ر به زاخۆ شه‌ڕو پێكدادان له نێوان گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) و سوپای توركیا روویدا و فڕۆكه‌كانی توركیاش ناوچه‌كه بۆردومان ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی شارپرێس له به‌یانی ئه‌مڕۆوه بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر باره‌گایه‌كی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه به‌رده‌وامه و هاوكات شه‌ڕو و پێكدادانیش له نێوان په‌كه‌كه و سوپای توركیا له گوندی كه‌شان-ی سه‌ر به قه‌زای زاخۆ روویداوه و تا ئێستا زیانه گیانیه‌كان نه‌زاندروه.
بەهۆی بەردەوامی بۆردوومانی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە دۆخی گوندنشینانی ناوچەكانی برادۆست و زاخۆ وئامێدی سەقامگیر نیه، دانیشتوانی گوندەکانی ناوچەکە دەڵێن ئەوان بەردەوام و بەدرێژایی رۆژ گوێیان لە دەنگی فڕینی فرۆکە بەسەر ئاسمانی ناوچەکەیاندا دەبێت.
تورکیا بوونی گەریلاکانی پارتی کرێکاران لەناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی کردۆتە پاساوی پرۆسە سەربازییەکانی و بۆردوومانە ئاسمانی و تۆپخانەکانی لەناو خاکی هەرێمدا، کە زۆرینەی کات جگە زیانە ماڵییەکانی زیانی گیانیشی لەناو خەڵکی مەدەنی ناوچەکە لێدەکەوێتەوە.