ڕێگایەكی ئاسان بۆ خۆپاراستن لەگەرما

تەندروستی

28/06/2020‌ 254 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دكتۆر یەفگینی كۆمارۆفسكی ڕایگەیاند، دەكرێت بۆ خۆپاراستن لەگەرمایەكی زۆر، سەرپۆشی تەڕ بەكاربهێنرێت.

كۆمارۆفسكی دەڵێت: كاتێك پلەی گەرما بەرز بوو هیچ شوێنێك نەبوو بۆی بچیت، یاخود سەرقاڵی كارێك بوویت و نەتتوانی شوێنێكە جێبهێڵیت، باشترین كار ئەوەیە سەرپۆشێك تەڕ بكەیت و لەملتی بپێچیتەوە، هەروەها وتی: هەموو جۆرە سەرپۆشێك دەكرێت بۆ ئەم مەبەستە بەكاربهێنرێت.

ئەم ڕێگایە بۆ گرنگە؟ كۆمارۆفسكی وتی: مل شوێنێكی پێچەوانەییە، خوێنبەرێكی زۆری پێدا دێت و دەڕوات، ناوچەی هەڵم كردنێكی بەردەوامە، لە كاتی پێچانەوەی مل بە سەرپۆشێكی تەڕ، مرۆڤ هەست بەئاسودەییەكی زۆر دەكات.

هەروەها ئاماژەی بەوە كرد، دەكرێت سەرپۆشەكە مادەی دژە مێروی پێوە بكرێت بۆ ئەوەی هیچ مێرویەك نەتوانێت زیانت پێ بگەیێنێت، وتیشی: سەرپۆشی تەڕ، مل لەسوتان بە تیشكی خۆر دەپارێزێت، كە مرۆڤ زۆر جار دوچاری سوتانی ئەو بەشەی جەستەی دەبێت.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ