شكستی میسر.. لیبیا جیهانی عەرەبی دابەش دەكات

مەلەفی تایبەت

29/06/2020‌ 1578 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری " نیزافیسمایا غازیتا" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی ئەوەی میسر نەیتوانی هەڵوێستێكی بەهێز دژی رێكاری فراوانخوازیەكانی توركیا دروست بكات.

بەپێی راپۆرتەكە، جەنگی ناوخۆی هەڵكشاو لە لیبیا بووەتە هۆی خێراتر كردن و گرژتركردنی ناكۆكییەكانی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورە و هەڕەشەی ئەوە دەكات كێشەكە بگۆڕێت بۆ ململانێیەكی هەرێمایەتی گەورە و دابەشكردنی جیهانی عەرەبی.

بەڵگەش لەسەر ئەمە، كۆبوونەوەی خێرای ئەم دوایەی كۆمكاری عەرەبی بوو، تێیدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی لیبیا كرا لە ژێر رۆشنایە قسەكانی عەبدولفەتاح سیسی بەوەی دەكرێت هێزەكانی میسر بچنە نێو لیبیاوە. 

بەپێی راپۆرتەكە، لەلایەكی ترەوە قاهیرە ناتوانێت بگاتە بڕیارێك بە شێوەیەكی بێ خەوش ئیدانەی فراواخوازییەكانی توركیا بكات و میسرییەكان پشتیوانی بكەن.

شكستهێنانی دیبلۆماسیەتی میسری تا ڕادەیەكی زۆر مەحكوم بوو بە میتۆدی بە ئاگایی رەفتاركردنی جەزائیرو تونس لە بەرامبەر دۆخی لیبیا. هەردوو ولاتە سنور نزیكەكە لە دۆخێكی زۆر ورددان، هەردوولایان نایانەوێ بچنە نێو كێشمەكێشی لیبیا و لەگەڵ لایەنێك بن دژی لایەنەكەی تر، چونكە لێكەوتەی مەترسیداری دەبێت لەسەر وڵاتەكانیان.

ئەوەشی روونە رەگەزێكی تر كاریگەری دەكاتە سەر هاوسەنگی هێزەكان نەك تەنها لە جیهانی عەرەبی، بەڵكو لە سەرجەم رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەویش كۆبەندی (ئەنقەرە-تاران)ە، لە ئەمرۆدا، بەرژەوەندیەكانی ئێران و توركیا پارچە پارچەن، جگە لە سوریا: یەكەم، لە باشوری نیمچە دورگەی عەرەبی، دووەم لە فەلەستین، سێیەم لە عێراق، بە شێوەیەك تۆپهاوێژەكانی ئێران پشتیوانی توركیای كرد لە داگیركردنی باكوری ئەو وڵاتە؛ لە پرۆسەكەی دژی پارتی كرێكاران ئەنجامدرا.

هەروەك ئاشكراشە، توركیا چەترێكی لەسەر قەتەر هەڵدا لەژێر توڕەیی سعودیەدا لە ساڵی ٢٠١٧، و بە خێرایەكی زۆر ئەنقەرە بنكەی سەربازی خۆی لەوێ دانا. دەبێ ئەوەش لە بەرچاو بگیرێ كە قەتەر لە هەمان كاتدا پەیوەندی بازرگانی خۆی لەگەڵ ئێراندا دەپارێزێ. هەردوو ولاتیش توانیویانە بگەنە رێككەوتنێك بۆ دابەش كردنی هەڵكەندنەكان لە كەنداو، و هایدرۆكاربۆنات دەربهێنن.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا


بەپەلە