بكوژی گەنجەكەی كەلار دەستگیركرا

کوردستان

30/06/2020‌ 1048 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پۆلیسی گەرمیان دەستگیركردنی بكوژی گەنجەكەی ناوبازاڕی كەلاری راگەیاند.

مقەدەم عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، "دوای ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەمە لەنێو بازاڕی قەزای كەلار لەلایەك كەسێكی نەناسراوەوە تەقەلە دوكاندارێك كراو لەئەنجامدا گیانی لەدەستدا".

باسیلەوەشكردووە، "دوای كەمتر لەشەش كاتژمێر دوای لێكۆڵینەوەو سودبینین لە كامیرای چاودێری لەشوێنی ڕوداوەكە پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان تۆمەتبارێك دەستگیربكەن و دەست بەسەر دەمانچەو ئۆتۆمبێلەكەیدا بگرن".

ئەوەشیخستووەتەڕوو، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 406 بەنكراوەو لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.