شارپرێس:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند سیناریۆیه‌كی بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كردووه و شارپرێس سیناریۆكان ئاشكراده‌كات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی شارپرێس كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ده‌ستیكه‌وتوه، حكومه‌تی هه‌رێم بۆ موچه‌ی داهاتووی فه‌رمانبه‌ران كه نازانرێت كه‌ی دابه‌شده‌كرێت، له‌گه‌ری ڕێكنه‌كه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێژه‌یه‌كی نوێی لێبڕینی دیاریكردووه كه بریتییه له 26% واتا زیاتره له‌و ڕێژه‌یه‌ی له‌موچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی فه‌رمانبه‌ران بڕدرا.
سه‌رچاوه‌كه‌ی شارپرێس ده‌ڵێت حكومه‌ت گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی بۆئه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌متر له 60 ڕۆژ دابه‌ش بكات، ده‌بێت به‌گوێره‌ی داهاته‌كه‌ی به‌رده‌ستی مامه‌ڵه بكات و نمونه‌ی قسه‌كانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی هێنایه‌وه كه گوتی، "مانگی داهاتوو بەپێی توانا مووچە دابەشدەکەین".
بۆ موچه‌ی ئه‌مجاره‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕێژه‌ی 21% بڕدرا كه سه‌ره‌تا 34% بوو به‌ڵام به‌وته‌ی تیمی پارتی له‌حكومه‌ت، مه‌سرور بارزانی گوتویه‌تی ڕێژه‌كه بكرێته 21%و بۆ كورتهێنان له بڕه پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئه‌و قه‌رز ده‌كات، به‌ڵام شارپرێس زانیویه‌تی نیازی حكومه‌ت جێبه‌جێكردنی لێبڕینی موچه‌یه به ڕێژه‌ی 34% به‌ڵام به سێ قۆناغ، قۆناغی یه‌كه‌م كه جێبه‌جێكرا و ڕێژه‌ی 21% بوو، قۆناغی دووه‌م ڕێژه‌ی 26% و كۆتا قۆناغیش 34%ه به‌ڵام ئه‌م قۆناغه به‌سه‌ر سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كاندا وه‌ك یه‌ك جێبه‌جێناكرێت، به‌ڵكو له‌به‌رگێكی یاسایدا كه "یاسای چاكسازییه" حكومه‌ت ده‌ستكاریی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات.
هه‌ر به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی شارپرێس سه‌رجه‌م ئه‌م سیناریۆیانه له‌ئه‌گه‌ری ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت به‌ڵام هێشتا ڕێككه‌وتنی به ئه‌گه‌رێكی دوور ناوبرد.