“سپەیس ئێكس" دەیەم هەڵدانی پۆلە مانگە دەستكردەكانی پرۆژەی "ستارلینك " دوادەخات

جیهان

14/07/2020‌ 378 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "سپەیس ئێكس"ی ئەمەریكی لەسەر زاری ئیلون ماسكی دامەزرینەرەیەكەیەوە رایگەیاندووە، كە  دەیەم هەڵدانی پۆلە مانگە دەستكردەكانی ناو پرۆژەی "ستارلینك"ی دواخستووە، كە ئامانج لێی دابینكردنی ئینتەرنێتی زۆر خێرایە بۆ سەر هەسارەی زەوی، ئەویش بە ئامانجی وردبینی كردن و دڵنیابوون لە نەبوونی هیچ كەموكوڕییەك.

سپەیس ئێكس تەنیا سەعاتێك پێش كاتی بریارلێدراو بۆ هەڵدانی مانگە دەستكردەكان، كە دەیكردە رۆژی شەممە كاتژمێر ١٤:٤٥ خولەك بەكاتی گرینچ‌و رایگەیاند، بەمەبەستی وردبوونەوە و لێكۆڵینەوەی زیاتر هەڵدانی مانگە دەستكردەكانیان دواخستووە.

كۆمپانیاكە، كە بارەگاكەی لە ویلایەتی كالیفۆڕنیایە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە تیمەكان كار لەسەر دیاریكردنی كاتێكی گونجاوی نوێ بۆ پرۆسەی هەڵدانەكە دەكەن.

ئەوە یەكەمجار نییە پرۆسەكە دوادەخرێت، كە خۆی لە جێگیركردنی ٥٧ مانگی دەستكرد، كە خوڵگەی زەویدا دەبینێتەوە، بەڵكو لە هەشتی یۆلیۆ و ٢٦ی یۆنیۆش بەهۆی دۆخی خراپی كەوشوهەواوە پرۆسەی هەڵدانی ئەو مانگە دەستكردانە دواخرا.

بەگشتی كۆمپانیای سپەیس ئێكس لەچوارچێوەی ئەو پرۆژەیەدا بەرنامەی هەڵدانی ٤٢ هەزار مانگی دەستكردی هەیە، كە یەكەم پۆلی ئەو مانگە دەستكردە بچووكانە لەمانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٩ دا بوو، كە تائێستا سەدان دانەیان بەسەركەوتوویی هەڵدراون.

وەرگێڕان: ئاكۆ ئاڵی