شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی كڕینی ده‌رمانی "فاڤیپیراڤیر" ده‌ده‌ن، كه ده‌بوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی خۆی سه‌رپه‌رشتی كڕین و دابه‌شكردنی ده‌رمانه‌كه‌ی بكردایه، هاوكات ده‌رمانه‌كه به گرانتر له‌وه‌ی به به‌غدا فرۆشراوه به هه‌رێمی كوردستان ده‌فرۆشرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ده‌ستیكه‌وتووه، ئه‌و ده‌رمانه‌ی كۆمپانیای ئاوامێدیكا له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی هیندستان بۆ چاره‌سه‌ری تووشبووانی كۆرۆنا دروستیكردووه، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق ڕێككه‌وتووه بۆ فرۆشتنی ده‌رمانه‌كه به نرخی 160 دۆلار بۆ هه‌ر پاكه‌تێك له‌و ده‌رمانه، به‌ڵام به ته‌ندروستی هه‌ولێر به 200 دۆلار بۆ هه‌ر پاكه‌تێك فرۆشراوه، واتا 40 دۆلار زیاتره له‌و نرخه‌ی كۆمپانیاكه به حكومه‌تی عێراقی فرۆشتووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ته‌ندروستی سلێمانی كه بۆ شارپرێس قسه‌یكرد باسی له‌وه‌كرد، ده‌بوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌بێ به‌رامبه‌ر ده‌رمانه‌كه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی چاره‌سه‌ری كۆرۆنا ته‌رخانبكات.
د.شێروان حەمەد ئەمین عەزیز، بەڕێوەبەری بەشی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی هەولێر رایگەیاند، دەرمانی فاڤیپیڕاڤیر، کە دەرمانێکە بۆ تووشبووانی کۆرۆنا بەکاردەهێندرێت و کۆمپانیای ئاوامێدیکا دروستیکردووە، لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە "بڕێکی باشی لێ کڕدراوە" و ئیستا گەیشتووەتە کۆگاکانیان.
بەڕێوەبەری بەشی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی هەولێر گوتی، ئەگەری هەیە هەر ئەمشەو دەرمانەکە بەسەر سەنتەرەکانی چارەسەری کۆرۆنا وەک نەخۆشخانەی ئیماراتی و نەخۆشخانەی رزگاریی دابەش بکرێت.
شارپرێس له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی ته‌ندروستی سلێمانی قسه‌یكرد، ئه‌وان باسیان له‌وه‌كرد له‌ڕۆژانی داهاتوه‌وه ده‌ست به كڕینی ده‌رمانه‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام نیگه‌رانی خۆیان نه‌شارده‌وه له‌وه‌ی ده‌بوو حكومه‌تی هه‌رێم ده‌رمانه‌كه‌ی بكڕیبایه‌و به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌شی بكردایه.
تێچووی هەر پاکەتێکی دەرمانەکە 200 دۆلارە بەڵام وەک بەڕێوەبەری بەشی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی هەولێر دەڵێت، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێرەوە کڕدراوە و بەسەر تەواوی ئەو تووشبووانەی ئێستا لە نەخۆشخانەکانی هەولێر خەوێندراون بەبێ بەرامبەر دابەشدەکرێت.