سەرۆكی بەرشەلۆنە قسە لەسەر دەنگۆی رۆشتنی میسی دەكات

وەرزش

27/07/2020‌ 180 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جۆزیب ماریا بارتومیۆی سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە قسەی لەسەر ئەو دەنگۆیانە كرد، كە باس لەوە دەكەن، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەكەی ریزی یانە كەتەلۆنییەكە جێدەهێڵێت.

جۆزیب ماریا بارتومیۆ لەمیانی لێدوانێكی وتی: لیۆنێل میسی لەیانەی بەرشەلۆنە دەمێنێتەوەو روو لەهیچ یانەیەكی تر ناكات.

سەرۆكی بەرشەلۆنە وتیشی: میسی تا كۆتایی ژیانی وەرزشی لەیانەی بەرشەلۆنە بەردەوام دەبێت‌و روو لەهیچ یانەیەكی تر ناكات.

ماوەیەكە دەنگۆ هەیە، كە لیۆنێل میسی لەئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە نیگەرانەو لەم هاوینە لەیانەی بەرشەلۆنەوە روو لەیانەی ئەنتەرمیلانی ئیتالی دەكات.

سەرۆكی بەرشەلۆنە باسی لەقسەكانی میسیش كردووە بەوەی لەماوەی رابردوو چەندین جار جەختیكردووەتەوە، لەیانەی بەرشەلۆنە دەمێنێتەوەو هەر لەوێش كۆتایی بەژیانی وەرزشی دەهێنێت.

هـ ـ ح