ژنێكی تەمەن 83 ساڵی درێژی پرچی 6 مەترە

هەمەڕەنگ

30/07/2020‌ 394 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میدیاكانی ڤێتنام ڕایانگەیاند، نەجوەین تای دینە ژنێكی بەتەمەنی 83 ساڵانە و درێژی پرچی 6 مەترە، بۆ ماوەی 64 ساڵ دەبێت، كە پرچی نەبڕیوە.

میدیاكانی ڤێتنام وتەی پیرێژنەكەیان گواستووەتەوە دەڵێت: بۆ یەكەمجار و لە تەمەنی 19 ساڵی پرچم بڕی، دوچاری سەرئێشەیەكی سەخت بووم، تەنانەت چارەسەری دكتۆرەكانیش هیچ سودێكی نەبوو، بەڵام پرچم درێژ دەبوو سەرئێشەكەم لەگەڵیدا كەم دەبووەوە، بۆیە بڕیارمدا هەرگیز پرچم نەبڕم.

لە ساڵی 1990 پیرێژنەكە داوای كردووە بۆ پەرستگایەكی بوزی ببرێت، لەو كاتەوە لەوێ دەژێت و پەیڕەوی لە ژەمە خۆراكێكی ڕووەكی توند دەكات، ئەوەیش وای كردووە تەندروستی مێشك و جەستەی بەباشی بمێنێتەوە و لەئێستادا تەمەنی 83 ساڵە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ