نرخی یەختەكەی رۆناڵدۆ ئاشكرادەبێت

هەمەڕەنگ

31/07/2020‌ 677 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی نرخی ئەو یەختەی ئاشكراكرد، بەم دوایانە كریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس لەگەڵ خانەوادەكەی تێدا دەركەوتن.

بەپێی رۆژنامەكە رۆناڵدۆ ئەو یەختە دەریاییەی بە 6 ملیۆن یۆرۆ كڕیوە، كە درێژییەكەی 27 مەترەو پێنج ژووری تێدایە.

جگە لەو ژوورانە یەختەكە شەش حەمان‌و هۆڵێكی گەورەو چێشتخانەو ژووری نانخواردن تێدایە، لەگەڵ رووبەرێكی فراوانی كراوە.

رۆژنامەكە باسی لەوەش كردووە، كە رۆناڵدۆ بەم دوایانە ئەو یەحتە گەشتیارییەی كڕیوەو دوای كڕینیشی لەگەڵ خانەوادەكەی گەشتێكی دەرییان پێكردووە.

رۆناڵدۆو كچە هاوڕێكەی جۆرجینا رۆدریگیز بەم دوایانە چەند وێنەو ڤیدیۆیەكیان بڵاوكردەوە، كە بریتی بوو لەو گەشتەی بەو یەختە ئەنجامیاندابوو.


هـ ـ ح

بەپەلە