مادۆنا هاوشێوەی ترامپ باس لەچارەسەری خەیاڵی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات

هەمەڕەنگ

31/07/2020‌ 349 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەهۆی ئەوەی مادۆنای گۆرانیبێژی ئەمریكی پارچە ڤیدیۆیەكی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام بە ناوی چارەسەرە بەردەستەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە، ڕووبەڕووی ڕەخنەیەكی زۆر بووە.

لە ڤیدیۆكەدا چەند كەسێك بەناوی پزیشكی پێشكەوتووەوە، كە پۆشاكی سپییان لە بەردایە بانگەشە بۆ دەرمانەكانی هێدرۆكسی كلۆرۆكین و زینك و زیپرۆماكس دەكەن، وەك چارەسەرێك بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ڤیدیۆكە، كە 45 خولەك بوو، بە تەواوی لە تۆڕەكانی ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانس سڕایەوە، كە بەش بەش لە تۆڕەكانی فەیسبووك و ئینستاگرام و تویتەر بڵاودەكرایەوە.

گۆرانیبێژە ئەمریكییەكە، كە تەمەنی 61 ساڵانە نوسیویەتی: ڕاستی وامان لێدەكات هەموومان ئازادبین، بەڵام خەڵك هەیە نایەوێت گوێی لە ڕاستی بێت.

لە ڤیدیۆكەدا باس لەوە دەكرێت بەكارهێنانی ماسك شتێكی بێ مانایە، تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام لە ژێر ناوی زانیاری هەڵە و مەترسیدار، ڤیدیۆكەی بە یەكجاری سڕییەوە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ