ئەو خواردنانەی مەترسی لەسەر نەخۆشی شەكرە دروستدەكەن

تەندروستی

31/07/2020‌ 783 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دكتۆر یلینا سۆلۆماتینا، پسپۆڕ لە بواری خۆراك لە وڵاتی ڕوسیا، هۆشداری ئەوەی داوە، ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە نابێت كۆمەڵێك خواردن بخۆن، چونكە زیان بە تەندروستیان دەگەیەنێت.

پێش هەموو شتێك، ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە نابێت ئەو خواردنانە بخۆن، كە پێكهاتەیان شەكری تێدایە، چونكە هیچ گومانێك لەوەدا نییە مەترسی لەسەر ژیانی كەسەكە دروست دەكات.

یەكێك لەو خواردنانە جۆرەكانی سۆسەجە، چونكە نیشانەیەكی زۆر نیشاستە و كۆلیسترۆلی تێدایە، هەروەها نابێت ساس بخورێت، چونكە ڕێژەیەكی زۆر شەكری تێدایەو بە زۆری مادە تیژەكان سەرچاوەكانیان لە نیشاستەیە.

پسپۆڕەكە دەڵێت: نابێت ئەو كەسانەی شەكرەیان هەیە چەوری گۆڕدراو بخۆن، چونكە زیان بە دیواری دڵ دەگەیەنێت، ئەو چەورییە بە زۆری لە بەرهەمە شیرییەكان هەیە، بۆیە پێویستە ئەگەر شتێكتان خواردن لەپێكهاتەكانی دڵنیاببنەوە ئینجا بیخۆن.

هەروەها وتی: خواردنی گێزەر و چەوەندەر زیانیان نییە، بەڵكو بەسودیشن بۆ نەخۆشی شەكرە، بەڵام كاتێك دەكرێتە خواردن پێكهاتەی شەكر تێیدا دەگۆڕێت و لەسەر نەخۆشانی شەكرە قەدەغەیە.

پسپۆڕەكە ئامۆژگاری نەخۆشانی شەكرەی كرد سەوزەواتەكانی وەك پیاز و كەرەوز و سیر و بەرهەمە شیرییە پێكهاتە بەرزەكان و بەرهەمی ڕیشاڵی بخۆن بۆ ئەوەی بەرزو نزمی لە ئاستی شەكری ناو خوێن ڕوونەدات.

پسپۆڕەكەی بواری خۆراك دەشڵێت: پێویستە پرۆتین بخورێت، چونكە پرۆتین بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە ئاسان شیدەبێتەوە، هەروەها پێویستە مریشك و قەل و گۆشتی كەروێشك و ماسی بخۆن.

ئەوەشی وت: خواردنەوەی ئاو زۆر پێویستە، لەبەر ئەوەی كاریگەری ئەرێنی لەسەر كردارەكانی دڵ و دەرمانی مادە ژەهراوییەكان لە جەستە هەیە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ