سامسۆنگ پاترییەكی بێهاوتا بۆ مۆبایلی Galaxy M51 ی داهاتووی بەكاردەهێنێت

هەمەڕەنگ

31/07/2020‌ 396 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
راپۆرتە تەكنیكییەكان باس لەوە دەكەن، كۆمپانیای سامۆسنگ نزیكە لەوەی مۆبایلی Galaxy M51 بخاتە بازاڕەوە، ئەویش دوای سێ مانگ لە ئاشكراكردنی.

سەبارەت بە تایمەتمەندییە تەكنیكییەكانی مۆبایلەكە، ئەوە پرۆسێسەری Snapdragon 730 و رامێكی هەشت گێگابیتی و یادگەیەكی ناوخۆیی ١٢٨ گێگابایتی دەبێت، كە دەكرێت لەڕێگای microSD یەوە فراوان بكرێت.

مۆبایلی Galaxy M51 ی داهاتوو ، تاڕاددەیەكی زۆر لەمۆبایلی Galaxy A51 دەچێت، لەبەر ئەوە پێشبینی دەكرێت شاشەیەكی Super AMOLED Infinity-O بە قەبارەی ٦،٥ ئینچ بۆ بەكاربێت لەگەڵ بوونی كونیلەیەك لە ناوەراستەكەی بۆ كامێرای سێڵفی.

هەرچی كامێرایە، ئەوە مۆبایلەكە لەپشتەوەیەكی كامێرایەكی چوارهاوێنەیی بۆ بەكارهاتووە، كە یەكێكیان گۆشەفراونە بەكوالێتیی ٦٤ مێگاپێكسڵ و كامێرایەكی تریان  ١٢ میگاپێكسڵە، پێشبینیش دەكرێت بواتنێت ڤیدیۆی كوالێتی 4K. تۆمار بكات .

یەكێك لە تایبەتمەندییە دیارەكانی مۆبایلە نوێكەی سامسۆنگ پاترییەكەیەتی، كە وەك پێشبینی دەكرێت توانستی حەوت هەزار میلی ئەمپێر بێت لەكاتژمێرێكدا، لەگەڵ تایبەتەمەندی خێرا بارگاویكردنەوە بە گوڕی ٢٥ وات.

هەروەك چاوەڕوان دەكرێت، لەمانگی سێپەتمەبەری داهاتوودا مۆبایلەكە لە بازارەكاندا بەردەست بێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ ئاڵی