راهێنەری ئەنتەرمیلان پرسی رۆیشتنی میسی بۆ یانەكەی یەكلاییكردەوە

وەرزش

01/08/2020‌ 657 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنتۆنیۆ كۆنتری راهێنەری ئەنتەرمیلان بەچەند وشەیەكی پێشبینینەكراو، بابەتی رۆیشتنی ئەستێرەی ئەرجەنتینی‌و كاپتنی یانەی بەرشەلۆنەی بۆ یانەكەی ئیتالی یەكلاییكردەوە .

كۆنتی لەمیانی قسەكردنی بۆ تۆڕی "سكای سپۆرت"ی ئیتالی وتی: بەوپەڕی ڕاشكاوییەوە دەیڵێم، جوڵاندنی كڵێسای میلانۆ ئاسانترە لەوەی ئینتەرمیلان بتوانێت گرێبەست لەگەڵ میسی واژوو بكات.

وتیشی: لەئێستادا تەنیا بیر لە یاریزانەكانی خۆم دەكەمەوە نەك ‌هیچ شتێكی تر.

لەماوەی رابردوو، تۆڕی "سیر"ی ئیتالی باسی لەوە كردبوو، كە میسی بڕیاریداوە دانوستان بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە هەڵپەسێرێت، كە ئەمەش شك و گومانەكانی لەبارەی خواستی ئەو یاریزانە بۆ جێهێشتنی یانە زیاتر كردبوو، بەتایبەت لەژێر سایەی قەیرانگەلێكی زۆر، كە لەمدواییە رووبەرووی یانەكە بووەوە.

هەروەك لەوەڵامی ئەو رەخنانەی لەبارەی ئاستی ئەو لەم وەرزەدا لێیدەگیرێت وتبووی "من بەردەوام راستگۆم، بۆیە ئەوە هێشتا بێزارم دەكات، زۆرشتم گوێ لێبوو، كە قسەكردن بوو بە كاری پیشەگەریم، من هەموو هەوڵی خۆم دەدەم، بۆیە ئەوانەی لەبارەی منەوە دەگوترێن درۆ و قسەی بێبنەمان".

وەرگێڕان: ئاكۆ ئاڵی