شارپرێس:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی توركیا ئۆتۆمبێلێکیان لە سنووری ئامێدی کردە ئامانج و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له سنووری ئامێدی به شارپرێسی راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی توركیا ئۆتۆمبێلێکیان لەکۆمەڵگای باگێرەی سەربە شارۆچکەی ئامێدی کردووەتە ئامانج و به‌هۆیه‌وه ئۆتۆمبێله‌كه سووتاوه.
باسی له‌وه‌شكرد: له رووداوه‌كه‌دا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه هێشتا ناسنامه‌یان دیارنیه.
له ناوه‌ڕاستی مانگی شه‌شی ئه‌مساڵه‌وه سوپای توركیا به فڕۆكه و له رێگه‌ی زه‌میینه‌وه هێرشی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی په‌كه‌كه له خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكردووه و تا ئێستا ده‌یان جار شه‌ڕ و پێكدادان له نێوانیاندا روویداوه.