فەیسبووك بە زیادكردنی تایبەتمەندییەك هەڕەشە لە تاج و تەختی یوتیوب دەكات

هەمەڕەنگ

04/08/2020‌ 601 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
كۆمپانیای فەیسبووك رایگەیاند، بەشێوەیەكی فەرمی لەسەر سەكۆكەیەوە دەست دەكات بە نمایشكردنی پارچە ڤیدیۆ مۆسیقییەكان، كە وابڕیارە سەرەتا خزمەتگوزارییەكە لە و لەبەشی " Facebook Watch  " بەردەست بێت.

ئامانج لە بەگەڕخستنی ئەو خزمەتگوازرییە بریتییە لەپێشكەشكردنی پارچەی مۆسیقای ڤیدیۆیی و شەیركردنیان، بەشێوەیەك هەموو ئەستێرەكانی بواری هونەر لەخۆدەگرێت و بەردەست دەبێت وەك "پۆپ مارلی" و "دیبلۆ"و "بلیك شیڵتۆن"و "كیس ئوربان" و چەندانی تر.

خزمەتگوازرییەكە بەجۆرێكە چیتر بەكارهێنەرانی فەیسبووك بۆ بینینی پارچە مۆسیقا فەرمییەكانی ناو چەناڵەكانی هونەرمەندان پێویستە بەوە ناكات بۆ پێگەی "یوتویب" بگەڕێنەوە، بەڵكو هەموویان لە "فەیسبووك وۆچ" بەردەست دەبن.

بەكارهێنەران دەتوانن بەپێی جۆری گۆرانی یان بەپێی ناوی هونەرمەندەكە یان بەپێی مۆد و مەزاجەكەی، بەدوای گۆرانی دڵخوازی خۆیان بگەڕێن.

هەندێك كەس پێیان وایە ئەو هەنگاوە بۆ ڕكابەرایەتیكردنی یوتیوب كراوە، كە دەستی بەسەر بەشی هەرە زۆری كارە مۆسیقییە ڤیدیۆییەكان لەجیهاندا گرتووە.

هێشتا فەیسبووك ئاماژەی بۆ ئەوە نەكردووە، كە ئاخۆ ئەو خزمەتگوازرییە لەسەرانسەری جیهاندا بەردەست دەخات یان نا، بەڵكو تەنیا وتویەتی: ئەوە تەنیا سەرەتایەكە.. بەتیپەڕبوونی كات پلان بۆ زیاتر دادەڕێژین.

وەرگێڕان: ئاكۆ ئاڵی