ئەمریكا توركیا بە "ناوەندی هاتووچۆ"ی چەكدارانی داعش وەسف دەكات

جیهان

09/08/2020‌ 784 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا "پەنتاگۆن"، لەراپۆرتی كۆتایی خۆی، توركیای وەك "ناوەندی هاتووچۆ"ی داعش وەسفكردووە.

بەپێی راپۆرتەكە، تائێستا توركیا "ناوەندێكە بۆ هاتووچۆكردن‌و پڕچەكردن‌و پارەداركردنی رێكخراوی داعش لەناوچەكە".

راپۆرتەكە، لەلایەن چاودێرەكانی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ئامادەكراوەو لە 136 لاپەرە پێكهاتووە، كە تایبەتە بەرێكخراوی داعش‌و جموجوڵەكانی.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، داعش توركیاشی كردووە بە ناوەندێك بۆ ئەنجامدانی چالاكییەكانی لەناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ئەورویا.

هەروەها راپۆرتەكە باسی لەهەڵوێستی توركیاش كردووە، بەوەی لەماوەی سێ‌ مانگی رابردوو سوپای توركیا چالاكییەكانی دژی چەكدارانی داعش لەناوچەكە كەمكردووەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، مانگی ئەیلولی رابردوو، سزای دارایی بەسەر 15 كۆمپانیاو سەرمایەداری توركیا سەپاند، كە مامەڵەیان لەگەڵ چەكدارانی داعش‌و چەند گروپێكی تر كردووە.

هـ ـ ح