هەڕەشەی هەڵوەشانەوە لەسەر ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هەیە

مەلەفی تایبەت

11/08/2020‌ 2229 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری "موسكوفسكی كومسومولیتس" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەبارەی پێگەیشتنی ئەو هۆكارانەی دەبنە مایەی هەڵوەشانەوەی ئەمریكا، بەلای كەمەوە بۆ دوو وڵات. 

بەپێی راپۆرتەكە، سەردەمی هەواڵی ناخۆشە بۆ ئەمریكا، گڕی دارستانەكان لە كەناری رۆژئاوا و گەردەلولەكان لە كەناری رۆژهەڵات. 

هەر بەپێی راپۆرتەكە، بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لەگەڵ كاری تێكدەرانە، كە تا ئێستا لە زۆر شوێن سەركوت نەكراون، كە تا ئەم دواییە یەكێك بووە لە باشترین شارەكانی ئەمریكا و تێكدەراكان وێرانیان كرد، تا ئێستا یەك پۆلیسیشی تێدا نییە و بڕیاردراوە هەڵی بوەشتێننەوە.

هەروەها تا ئێستاش دوو هێندە فرۆشتنی چەك بۆ دانیشتوان لە چاو ساڵی رابردوودا زیادیكردووە، كە ئەم خۆپڕچەك كردنە هیچ پەیوەندیەكی نییە بە پێنوێنەكانی ئابورییەوە، هێندەی پەیوەندی بە زۆربوونی دەمارگیری و دوژمنكارانەوە هەیە لە كۆمەڵگەدا، لەلایەكی تریشەوە دەسەڵاتداران نیازی راستەقینەیان نییە لە بەكارهێنانی هزی راستەقینە بۆ پاراستنی هاوڵاتیەكانی، لەبەر ئەوە، خەڵك بۆ بەرگری كردن لە خۆیان چەك دەكڕن. 

لە دوورترین باڵی سیاسەتی چەپڕەوی ئەمریكا " ژیانی رەشپێستەكان گرنگن"، لیبراڵییە توندڕەوەكانیش هاوسۆزن لەگەڵ ئەم جوڵانەوەیەدا و داوا دەكەن كۆتایی بە پارەداركردنی پۆلیس بهێنن یان هەڵی بوەشێننەوە لە دوورترین باڵی راسترەویشدا، 

پشتیوانانی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا و شوێنكەوتوانی رەگەز پەرستی و نازیەتی نوێ و بیردۆزەی پیلانگێڕی و دژە دەوڵەت هەیە. 

سنووری نێوان ئەو كانە خاكی ئەمریكای پێدا تێپەڕدەبێت و دابەشی دەكات بۆ دوو دەوڵەت و بە شێوەیەكی رووكەشی لە یەك دەوڵەتدا قسە دەكەن، بەڵام تەنیا هەندێك شتی هاوبەش لە نێوانیاندا هەیە. 

یەكێكیان " ئەمریكای شین" ە ( هەروەك بەو ویلایەتانە دەوترێت، كە زۆربەی كات دەنگ بە دیموكراتەكان دەدەن؛ دووەمیش "ئەمریكای سوور"، كە دەرەبەگایەتی كۆمارییەكانە. 

ئەمریكای یەكەم، بریتییە لە ماساچوستس و ئەوانی تر لە نیو ئینگلاند و نیۆرك و نیوجرسی و كالیفۆرنیا ئۆریجون و واشنتۆن.. دووەمیش سەرجەم بەشی باشورە (جۆریجیا ئالاباما و میسیسیپی و فلۆریدا و..تد) و تەكساس و ئۆكلاهۆما و ئالاسكا و مۆنتانا ..هتد. 

لەم دوایانەشدا، هەندێك ئاماژە هەبوون بۆ ئەوەی، كە ئەم دوو ئەمریكایە بەهیچ شێوەیەك پێكەوە كۆك نین و لەكۆتاییدا دەبنە دوو ئەمریكا. 

دیارە هیچ هەوڵێكیش لە ئەمریكادا بۆ یەكگرتنی گەل و یەكخستنی دوو ئەمریكاكە بوونی نیە. ئەوەی هەیە دۆناڵد ترامپە كە لە هەموو وشەو كردارێكدا رق و كینە دەچێنێ. 

ئایا جۆ بایدن دەتوانێت ئەمە بكات ئەگەر ببێتە سەرۆك؟ پرسیارێكی تر كە گرنگە، ئایا پێویستە ئەم هەوڵە بدات؟ هەندێك كات جیابوونەوە باشترین بژاردەیە بۆ ئەوەی هەردوولا بە جیا لە یەكتری بژین. 

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا

بەپەلە