كۆمپانیای ئاڤێستا سەركەوتنی پڕۆژەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی خوێندكارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی رادەگەیەنێت

کوردستان

13/08/2020‌ 1202 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەسپۆنسەری كۆمپانیای ئاڤێستا و لە ڕێی خزمەتگوزارییەكانی مایكرۆسۆفت و تەكنەلۆژیای كڵاودی ئاژوورەوە ئەمساڵ كۆمپانیای ئاڤێستا پڕۆژەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی خوێندكارانی پۆلی ١٢ ی بە ئەنجامگەیاند.
 
كۆمپانیای ئاڤێستا رایگەیاند، كە ڕاگەیاندنی ئەنجامەكانی ئەمساڵ سەركەوتنێكی گەورەی بەخۆوە بینی، كە خوێندكاران دوور لە قەلەقی و ڕاڕایی بە كەمترین ماوە توانیان ئەنجامەكانیان وەربگرنەوەو ماوەكەش كەمتر بوو لەیەك كاتژمێر. 

كۆمپانیاكە راشیگەیاند، ڕێژەی سەرجەمی خوێندكارانی كوردستان١٤٠ هەزار خوێندكار بوو و لەو ماوە كەمەدا هەمووان توانیان ئەنجامەكانیان وەربگرنەوە.
 
بەپێی كۆمپانیاكە، ئەمساڵ پڕۆژەكە زۆر جیاوازتر بوو لەساڵانی پێشوو، كە دەبوایە خوێندكاران بۆ چەندین كاتژمێر و ڕۆژ چاوەڕێ بكەن تا ئەنجامەكانیان وەربگرنەوە، بەڵام  ئەمساڵ لە ڕێی تیمی تەكینی كۆمپانیای ئاڤێستا و خزمەتگوزاری كڵاودی ئاژوورەوە كارەكان بەشێوازێكی سەرسوڕهێنەرو خێرا ئەنجام دران و پلانی ورد داڕێژرابوو، لەڕێی تەكینكی مۆدێرنەوە سەرجەمی كارەكان بەئەنجام گەیەندران.
 
خاڵێكی دیكەی گرنگی ئەم پڕۆژەیە بۆ ئەمساڵ وەرگرتنەوەی پەڕەی تاقیكردنەكان بوو، كە ناسراوە بە پەڕەی سۆما لەڕێی هەمان سایتەوە تا سەرجەمی خوێندكاران بتوانن ئەنجامەكانی كاتی تاقیكردنەوەكانیان ببینن.

كلاودی ئاژوور پلاتفۆرمێكی مایكرۆسۆفتە، كە بەكاردێت بۆ بەڕێوبەردن و جێبەجێكردنی ئەپڵیكەیشن و چەند خزمەتگووزارییەكی ئۆنڵاین لەسەر ئینتەرنێت.

كۆمپانیای ئاڤێستا لەساڵی 2007 دامەزراوە بۆ خزمەتگوزاری ئای تی، لەساڵی 2010شەوە كەمپارتنەری كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی ئەمریكییەو ئێستا یەكێكە گۆڵد كڵاوت پارنەر بۆ دابینكردنی كڵاودی مایكرۆسۆفت، جگە لەوەش كۆمپانیاكە گرێبەستی لەگەڵ زیاتر لە 20 كۆمپانیای جیهانی هەیە بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری ئای تی.