ترامپ دڵخۆشە

لە میدیاکانەوە

15/08/2020‌ 1272 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: لوقمان غەفوور 
دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا لە پەیامێكدا رایگەیاند، ئیسرائیل و ئیماراتی عەرەبی رێكەوتوون بەتەواوی لەسەر پەیوەندییە دیپلۆماتییەكان و دەبێتە یەكەم نموونەی رێككەوتن لە مێژوودا لەسەر دەستی ئەو دوو وڵاتە.

بەپێی هەواڵێكی رۆیتەرز ترامپ نێوەندگیرییەكی زۆر باش بووە لە رێكەوتنەكە و توانیویەتی قەناعەت بە ئیماراتییەكان بكات رازی بن بە رێكەوتنەكە، لەبەرامبەریشدا ئیسرائیل رازی بووە كە كارەكان لە كەرتی خۆرئاوا هەڵپەسێرێت.

لە بەیاننامەیەكدا، كە سەركردەی هەر سێ وڵاتەكە ئاماژەیان پێداوەو ترامپ-یش لەرێگەی تویتێكەوە باسی كردووە، تێیدا هاتووە، كە رێكەوتنێك لەسەر هێوركردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان ئێسرائیل و ئیماراتی عەرەبی كرا. 

بەپێی ئەو راگەیاندنە هاوبەشە، كە ترامپ پێی دڵخۆشەو رایگەیاندووە، ئەنجامی ئەو رێكەوتنە دیپلۆماتییەی، كە كراوە لەسەر داوای ترامپ و بەپاڵپشتی ئیمارانی عەرەبی و ئیسرائیل-ە.

سەرۆكی ئەمریكا راشیگەیاندووە، "بەیەكگەیشتنێكی مەزنە"، رێكەوتنێكی ئاشتی مێژووییە لە نێوان دوو هاورێی مەزن-دا ئەویش ئیسرائیل و ئیمارانی عەرەبی.

هەروەها بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلیش وتی: "رۆژێكی مێژووییە".

ئەمیر محەمەد بن زاید جێنشینی ئەبو زەبی لەلێدوانێكدا، وتی: ئیمارات و ئیسرائیل رێكەوتن لەسەر هاوكاری و دانانی نەخشە رێگایەك بۆ جێگیركردنی پەیوەندییەكی دووقۆڵی.

لەنێو وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا ئیسرائیل توانیویەتی پەیوەندییەكانی لەگەڵ زۆربەی وڵاتانی دراوسێ باش بكات بەتایبەتی ئوردن و میسر.

ئیسرائیل توانیویەتی تاڕادەیەك پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیمارات بە هێمنی راگرێت، بەڵام بۆ ماوەی چەند ساڵێكە چوونەتە پەیوەندییەكەوە بۆ رووبەڕوبەروی شوێنپێی ئێران لە ناوچەكە. بەو پێیەی هەردوو وڵات دوژمنی هاوبەشی ئێرانن.

یوسف عەتیبە، باڵیۆزی ئیمارات لە ئەمەریكا  بۆ ناشنال ریڤیو -ی ئەمەریكی -یش دەڵێت: وتوووێژێكی كورت دەكرێت لە پێناو دانانی پلان دەربارەی ڤیزا-ی گەشتیاران و بزنسمانەكان و گەشتی فرۆكە و گواستنەوە و بازاڕكردن.

هەروەها دەشڵێت: سەردانیكردنی وەزارەتەكانی یەكتر و بنیاتنانی باڵیۆزخانەكان لە لایەن هەردوولاوە.

عەتیبە جەختیكردەوە، رێكەوتنەكە هەموو ئەو گرژیی و ئاڵۆزیی و ئەگەری ناڕێكییانەی نێوانمان ئەوەستێنێت و ئەبێتە هۆی چارەسەری كێشەكانمان بێئەوەی بچێتە ناو جامیعەی عەرەبی و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

ئیسرائیل و ئیماراتی عەرەبی بۆ هێوركردنەوەی پەیوەندییە دیپلیۆماتییەكانیان رێكەوتنەكەیان مۆركردووە، بەڵام لە بنەڕەتدا هەنگاوێكە بۆ پێكهێنانی شێوەیەكی نوێ لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دژی ئێران.

ئیسرائیل ساڵی 1979 رێكەوتنی ئاشتی لەگەڵ میسر و رێكەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئوردن -ی لە ساڵی 1994 دا ئیمزا كردووە، بەڵام ئیماراتی عەرەبی شانبەشانی چەند دەوڵەتی عەرەبی تر تا ئێستا هیچ پەیوەندییەكی دیپلۆماتی و ئابووری لەگەڵ ئیسرائیل نییە.