برایەكی دۆناڵد ترامپ كۆچی دوایی كرد

لە میدیاکانەوە

16/08/2020‌ 1064 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: لوقمان غەفوور
برا بچووكەكەی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا (رۆبەرت ترامپ) لەتەمەنی 72 ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەكی نیویۆرك، كۆچی دوایی كرد.

مردنی براكەی ترامپ دوای ئەوە دێت، كە ئێوارەی رۆژی 14ی ئاب، دۆناڵد ترامپ سەردانی كردو بەپێی هەواڵەكانی نێو میدیای ئەمریكی لەو ئێوارەوە گیانی لەدەستداوە، بەڵام ئێوارەی رۆژی 15ی ئاب هەواڵەكەی لەمیدیای ئەمریكییدا بڵاوكرایەوە.
 
دوای ئەوەی ترامپ سەردانی كرد، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لە كۆشكی سپی، رایگەیاند: برایەكی باشم هەیەو ئێمە بۆ ماوەیەكی زۆرە پەیوەندییەكی باشمان هەیە، ئێستا ئەو لە نەخۆشخانەیە، هیوادارم ئەو بەتەواوی باش بێت، بەڵام بە كاتێكی ئەستەنگدا تێدەپەڕێت.

لەمانگی حوزەیران، رۆبەرت ترامپ، گەیەنرایە نەخۆشخانە و لە یەكەی چاودێری وردی پزیشكی نەخۆشخانەی ماونت سینای لەنیویۆرك بۆ ماوەی هەفتەیەك زیاتر مایەوە، بەڵام دواتر دۆخی تەندروستی بەگشتی باش بوو تا ئەم دوو هەفتەی دوایی كاتێك كاری بەوەكالەتی لەسەر داوایەكی یاسایی دەكرد دەربارەی بنەماڵەی ترەمپ كە ئەویش هەوڵی وەستاندنی ئەو كتێبەیە كە لەلایەن ماری كچی برایەوە بە چاپدەگەیەنرێت لە ژێر ناوی (زۆر زیاتر و هەرگیز تەواونابێت).