دەنگۆی مردنی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رەتكرایەوە

عیراق

09/09/2020‌ 1717 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەكی ئاگادار ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە، باس لەوە دەكەن، حەسەن كەعبی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆچی دوایی كردووە.

سەرچاوەكە، رۆژی چوار شەممە ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە، كە باس لەوە دەكەن، كەعبی بەهۆی تووشبوونی بەڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كردووە.

حەسەن كەعبی رۆژی سێ‌ شەممە پشكنینێكی بۆ كراوە و دەركەوتووە، ڤایرۆسەكەی تێپەڕاندووەو بەتەواوی چاكبووەتەوە.

كەعبی لە 24 ی ئابدا بەفەرمی راگەیەنرا، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.