سەرکردەکانی کورد لە بەردەم ڕەحمی کازمیدان

کوردستان

09/09/2020‌ 1124 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرانی کورد لەبەردەم ڕەحمی کازمیدان لە چەند ڕۆژی ڕابردودا، ئەمریكا شەش تۆن بەڵگەنامەی دەزگای هەواڵگریی پێشووی، بە فرۆكەیەكی سەربازیی گەڕاندەوە بۆ عێراق و، رادەستی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كراون.

بەڵگەنامە نهێنیەكان ئەرشیفی 35 ساڵەی حزبی بەعس و دەزگای هەواڵگریی عێراق بوون، كە لە پرۆسەی ئازادكردنی عێراقدا دەست ئەمریکا کەوتون.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت جۆرناڵ، ژمارەی بەڵگەنامەکان شەش ملیۆنە و، لە جێگەیەکی تایبەتدا هەلگیراون لە ترسی ئەوەی لەناو ببرێن.

چاودێران دەڵین لە ئێساتدا بەرپرسانی باڵای کورد لەژێر ڕەحمی بەڵگەکانی بەردەم کازمیدان، چونکە ساڵانێکی زۆرە باس لە هەبونی پەیوەندی نێوان بەشێک لە سەرانی کورد و ڕژێمی بەعس دەکرێت.