مستەفا كازمی سەردانی ئەو ناوچانە دەكات توركیا بۆردومانی كردووە

کوردستان

10/09/2020‌ 3005 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەهەرێمی كوردستان سەردانی ئەو ناوچانە دەكات سوپای توركیا بۆردومانی كردووە.

مستەفا كازمی رۆژی پێنج شەممە سەردانی هەرێمی كوردستانی كردو وێستگەی یەكەمی سەردانەكەشی هەولێری پایتەخت بوو.

بڕیارە كازمی ئەمڕۆ چەند كۆبوونەوەیەك لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم بكات‌و دواتر بچێتە پارێزگای دهۆك‌و چەند ناوچەیەك بەسەر بكاتەوە.

هەروەها مستەفا كازمی سەردانی دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل‌و ئەو ناوچانە بكات، كە سوپای توركیا لەماوەی رابردوو بۆردومانی كردووە.

بڕیارە كازمی رۆژی هەینیش سەردانی شاری سلێمانی بكات‌و لەوێش چەند كۆبوونەوەیەك لەگەڵ بەرپرسانی حكومی‌و حیزبی بكات.
    

بەپەلە