شارپرێس:
لەسەرەتای
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسەرانسەری جیهاندا، خەڵک دەستیان کرد بە
پاککردنەوەی هەموو ئەو شتانەی دەستیان بەریدەکەوێت، پێیان وابوو بەوە لە تووشبوون
بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا پارێزراو دەبن .
لەسەرەتادا
راپۆرتە زانستییەکان باسیان لەوە دەکرد کە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەڕێگای رووە پیسەکانەوە
دەگوازریتەوە، کە ئەمەش پێویستی بەوە دەکرد مرۆڤ لەهەموو ئەوانە بەئاگا بێت کە
رۆژانە دەستیان لێدەدات .
دوای ئەوە ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی و ناوەندەکانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکان وتیان
ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ بەشێوەیەکی سەرەکی لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر و ڕێگای تەنۆکە
بچووکەکانی ناو هەواوە دەگوازرێتەوە .
لەگەڵ
ئەوەشدا پسپۆڕان سوور بوون لەسەر ئەوەی کە پێویستە دەستک و رووی شتەکان
بسڕدرێنەوە، بەوپێیەی ئەو پرۆسە بەشێک لە هۆکاری تووشبوون بە نەخۆشییەکە
دەمانپارێزێت .
لەوبارەیەوە رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمەریکی لەسەر زاری ئیناموئێڵ گۆڵدمانی مامۆستای زانستە
وردەکان لە زانکۆی پزیشکی نیوئارک لە ویلایەتی نیوجێرسییەوە گواستوویەتی کە
وتویەتی " کێشە سەرەکییەکە لە پیسبوونی ڕووی شتەکاندا نییە".
هەروەک
وتویەتی " زیادەرەویکردن لە پاککردنەوە دەگۆڕێت بۆ ترس و دواتر هەستێکی
ساختەی دڵنیایی و ئاسوودەیی دەروونی بە کەسەکە دەبەخشێت ".
گۆڵدمان
جەختی کردۆتەوە لەسەر پێویستی گرنگیدان بە ڕێگا سەرەکییەکانی گواستنەوەی
نەخۆشییەکە، کە دەبێت خەڵک گرنگی بە دەمامک
کردن بدەن و نێوانی خۆیان و بەرانبەرەکەیان بەدووری بهێڵنەوە و لە شوێنە
داخراوەکان دووربکەونەوە".
ئیمانوئێڵ
دەشڵێت، پاککردنەوە دەبێت لەسنوورێکی گونجاودا بێت ئەگەر ناو دەبێت بە نەخۆشیی.
وەرگێڕان : ئاکۆ ئاڵی