زاناکانی چین جەخت لەکارایی ڤاکسینە رووسییەکەی دژ بە کۆڕۆنا دەکەنەوە

جیهان

12/09/2020‌ 855 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڤالێری شارۆشین جێگری سەرۆکی ئەکادیمیای رووسی بۆ زانستەکان رایگەیاندووە کە زانا چینییەکان جەختیان کردۆتەوە کە بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی لێکۆڵینەوەکان ، دەرمانی تریازافیرینی رووسی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا کارایە .

لەمانگی رابردوودا راپۆرتەکان باسیان لەوە کردبوو کە لەسەر بنەمای داواکاری کونسوڵخانەی کۆماری چین لە یکاترینبرگ، زاناکان بەمەبەستی تاقیکردنەوە دەرمانەکە دژ بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا رەوانەی چینیان کردووە.

بەپێی بەیاننامەیەکی زانکۆی فیدراڵی ئۆراڵی رووسی، شارۆشین رایگەیاندوە" تریازافیرین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا کاریگەری ئەرێنی هەبووە، بەشێوەیەک دەرمانەکە ماوەی نەخۆشییەکە و گەلێک لە نیشانەکانی کەمدەکاتەوە . ئەو زانیاریانەش بەشێوەی نافەرمی و لەڕێگای یانگ باوفینگی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی هارینەوە بەدەست گەیشتووە بەوپێیەی هێشتا لێکۆڵینەوەکە تەواو نەبووە و ئەنجامەکان پێویستیان بە لێکۆڵینەوەی زیاترە ، بەڵام بەگشتیی کاریگەرییەکانی ئەرێنین ". 

بەگوێرەی قسەی ئەو، چین رەزامەندی لەسەر پرۆتۆکۆڵێکی تاقیکردنەوەی کلینیکی دەربڕیوە کە لە گۆڤاری زانستی Engineering دا بڵاوکراوەتەوە و بەپێی ئەوە لە ١٠ نەخۆشخانەی هەرێمی هیلۆنگیانگ لێکۆڵینەوەی هەڕەمەکی لەسەر گرووپێک لە نەخۆشەکان دەکرێت و دەرمانەکەیان پێدەدرێت، بەڵام ئەوان نازانن کە دەرمانەکەیان پێدەدرێت، لێکۆڵینەوەش لەسەر ئەو کەسانە دەکرێت کە نیشانەی سووک یان مامناوەندی نەخۆشییەکەیان هەیە .

وەرگێران : ئاکۆ ئاڵی