شارپرێس:
بەرەبەیانی یانزەی سێپتەمبەری ٢٠٠١ ڕوداێک ڕودیدا کە هەرگیز بە خەیاڵی هیچ ئەمریکیەکدا نەدەهات، ڕوداوێک تەواوی جیهانی خستە بەردەم بیرکردنەوەیەکی جدییەوە سەبارەت بەو مەترسیەی کە ئەگەری هەیە لە هەر کاتێکدا ڕوداوگەلێک ڕوبدەن و ببنە هەڕەشەی جدی لەسەر کۆی مرۆڤایەتی.
لە ڕوداوەکەدا ئاڕاسته‌ی چوار فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی بازرگانی گۆڕدرا،فڕوكه‌كه‌كان له ڕێره‌وی خۆیان لایانداو به‌ئاڕاسته‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی تاوه‌ری بازرگانی له (منهاتن) و باره‌گای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، له‌كاتی ڕووداوه‌كه‌دا جیهان هه‌ژا، مرۆڤایەتی خه‌م دایگرت، له پێشكه‌وتوترین وڵاتی دونیا كه ئه‌مریكایه تا كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستانی سه‌رده‌می تاڵیبان واقی وڕما، سه‌رۆكایه‌تی شڵه‌ژاوی ئه‌مریكا ڕۆكێتێكیان پیشاندا كه‌به‌ئاڕاسته‌ی كۆشكی سپی هاتووه‌و ته‌قێندراوه‌ته‌وه، ڕووداوه گه‌وره‌كه ڕوویداوه 2973كه‌س كوژران و هه‌زاران بریندار‌و 24 کەس بێسەروشوێن بوون،سه‌رۆك بۆش به هانیشتیمانیانی وت: بازاڕبكه‌ن و شت بكڕن،
جیهان هاو خه‌می بۆئه‌مریكا نارد، یاسر عه‌ره‌فات سه‌رۆكی ئه‌وكاتی فه‌له‌ستین ده‌ركه‌وت وخوێن به‌خشی وه‌ك هێمایه‌ك بۆ هاوخه‌می و دڵسۆزی بۆ ئه‌مریكاو گه‌له‌كه‌ی ، ڕووداوه‌كه هێندە گەورەبوو مێژووی شه‌قكردووه بۆ پێش 11 سێپتمبه‌رو دوای 11 سێپته‌مبه‌ر،
ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا سی ئای ئه‌ی، قاعیده‌ی تاوانباركرد به‌وه‌ی كه‌تۆمارێكی ڤیدۆیان ده‌ستكه‌وتووه له‌جه‌لال ئاباد، ئوسامه بن لادنه له‌خانوویه‌كی وێراندا دانیشتووه‌و باس له هێرشێكی له‌وشێوه‌یه ده‌كات بۆسه‌ر ئه‌مریكا، كۆشكی سپی به‌سه‌رۆكایه‌تی بوشی كوڕ شه‌ڕی دژی تیرَور راگه‌یاندو بنكه‌و باره‌گاگانی تاڵیبانی له ئه‌فغانستان خاپوركرد، شه‌ڕ دژی تیرۆر فراوانتر بوو وڵاتانی جیهانی و عه‌ره‌بی به‌شێكیان له‌شه‌ڕی دژی تیرۆر له گه‌ڵ ئه‌مریكابوون.
ڕووداوه‌كان خێرابوون و ئه‌مریكا وه‌ك پڵنگی بریندار په‌لاماری ئەدا، پلانی جه‌نگی دژی تیرۆر گۆڕدرا بۆ عێراق، به‌غداد كرایە ئامانج و له به‌هاری ساڵی 2003دا ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی كۆتاییان هێنا به‌ڕژێمی به‌عس و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی سه‌دام حوسێن.
هه‌رله‌و ساڵه‌دا له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی كۆتاییان به چه‌كدارانی ئه‌نسارولئیسلام له‌هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان هێنا، له‌هێرشه‌كانیاندامه‌كته‌بی سەربازیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش كرانه ئامانج كه‌به‌ده‌یان كوژاوبرینداریان هه‌بوو.
سێشه‌ممه‌ی گه‌روه پلانی گۆرینی جیهانی به‌دوای خۆیدا هێنا، جیهانی دابه‌شكرد بۆ دوو به‌ره، به‌ره‌ی تیرۆر‌و به‌ره‌ی دژی تیرۆر، ڕاسته‌وخۆ گروپه ئیسلامیه جیهادییه‌كان خرانە زوومی كامیرای ئەمریکاوە بۆ لەناوبردن و پاکتاوکردن.
له 29ئوكتوبه‌ری 2004 له‌تۆمارێكی ڤیدۆیدا ئوسامه بن لادن به‌رپرسیارێتی قاعیده‌ی له هێرشه‌كان ڕاگه‌یاند، جارێكی تر جیهان و كۆمه‌ڵگای ئه‌مریكا ڕاچڵه‌كی، په‌لاماری ئیسلام و موسڵمانان درا به‌وه‌ی كه تیرۆریستن، سه‌ركرده‌كانی ئه‌مریكاو جیهان وێنه‌ی ئیسلامیان له تیرۆر جیاکردەوە و داوای لێبووردنیان کرد كه نابێت ئاینی ئیسلام تێكه‌ڵ به‌تیرۆر بكرێ.
له 12ئایاری 2011 هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مریكا به‌بێ ئاگاداری پاكستان ئوسامه بن لادن سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده‌یانیان كوشت و ته‌رمه‌كه‌شیان خسته ده‌ریاوه، كوشتنی سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده بۆئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی شه‌ڕی دژه تیرۆر ده‌سكه‌وتێکی گه‌ورەبوو.
یانزه‌ی سێپته‌مبه‌ر درێژه‌ی هه‌یه ئه‌مریكا سنوری به‌شی زۆری وڵاتانی بڕیوه، له‌عێراق و شام و كه‌نداودا به‌سه‌دان بنكه‌و باره‌گای سه‌ربازی هه‌یه، چاودێری وردی وڵاتان ئه‌كات سه‌دان جۆر گه‌مارۆی خستۆته سه‌ر ئێران، شه‌ڕ به‌هه‌موو لایه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بڵاو بۆته‌وه، جیهانی دوای یانزه‌ی سێپتمبه‌ر جیهانێكی ئاڵۆز‌و شێواوه برسێتی و هه‌ژاری و بێكاری سیمای به‌شێكی وڵاتانی عه‌ره‌بی ئیسلامین، داته‌پینی به‌های دراوی به‌شێك له‌وڵاتان له‌به‌رامبه‌ردۆلاردا، ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك و بەهاری وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌لهاتنی بن عه‌لی و كه‌وتنی حوسنی موباره‌ك و كوژرانی قه‌زافی ماجه‌رای پشتی یانزه‌ی سێپته‌مبه‌رن،
نۆزده ساڵی ڕه‌به‌قه سه‌رانسه‌ری جیهان له‌شه‌ڕدایه ،دنیای دوای یانزه‌ی سێپته‌مبه‌ر ئابڵوقه دراوه‌به‌جه‌نگ و برسێتی ماڵوێرانی و داهاتویی جیهان لە چاوەروانیی هەڵبژاردنە سەرۆکەیەتییەکەی ئەو وڵاتەن کە نۆزدەساڵ لەمەوبەر بویە پارچەیەک لە خوێن و کوشتار