سیزۆكی ژاپۆنی ئۆتۆمبێلێكی ئابورییانە لە ئەوروپا ڕادەگەیەنێت

هەمەڕەنگ

15/09/2020‌ 462 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای سیزۆكی ژاپۆنی خۆی بۆ ڕاگەیاندنی نوێترین ئۆتۆمبێلی Swift ی ئابورییانە ئامادە دەكات، كە بۆ هوادارانی ئۆتۆمبێلی ئابورییانە لە ئەوروپا بەرهەمهێنراوە

ئۆتۆمبێلەكە بەشێوەیەكی سەرنجڕاكێش دیزایین كراوە، هەندێك وردەكاری بەئۆتۆمبێلی مینی بەناوبانگ دەچێت، باڵی بچوك لەسەر سەقفەكەی دروستكراوە بۆ ئەوەی خێراییەكی زۆرتری پێ ببەخشێت

كوشنەكانی ئۆتۆمبێلەكە تایبەت بە 5 سەرنشین دروستكراوە، دوو شاشەی تێدایە، شاشەیەكیان بەرامبەر شۆفێرە و گۆڕانكارییەكان دەخاتەڕوو، ئەوی تر لە ناوەڕاستەوەیە و بە لەمس كار دەكات

هەروەها تایبەتمەندی ساردی و گەرمی و جوڵەی كارەبایی كوشنەكانی هەیە و خاوەنی تایبەتمەندی جێگیركردنی خێراییە و دەتوانێـ بە ڕێگا سەخت و هەوراز و نشێوەكاندا بڕوات

بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە لە جۆریEuro 6  ئابورییانەیە بە فراوانی  1.3 لیتر و كێشی 83 و 90 ئەسپ ئۆتۆمبێلەكە جۆرێكی تایبەتی 4×4 ی هەیە

ئۆتۆمبێلەكە دەتوانێت بە 12 چركە لە سفرەوە بگات بە 100 كیلۆمەتری خێرایی، جۆرێكی تری بە 9 چركە دەگات 100 كیلۆمەتر و دەتوانێت تێكڕای 210 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا ببڕێت
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ