کێن ئەو کەسانەی زیاتر ئەگەری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنیان هەیە؟

تەندروستی

15/09/2020‌ 1189 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی تەندروستی میسر لیستێکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا ئەوکەسانەی ئاشکرا کردووە کە زیاتر ئەگەری تووشبوون بە پەستانی خوێنیان هەیە .

بەگوێرەی وەزارەتەکە جگەرەکێش و بەساڵاچووان و ئەوانەی ئەندامێکی خێزانەکەیان تووشی نەخۆشییەکە بووە کەسانی قەڵەو و ئەوانەی تووشی پەرچەکرداری دەروونی و دەماریی دەبن ئەوانەی پۆتاسیۆم کەم دەخۆن، ئەوانەی ئەو خواردنانە کەمدەخۆن کە ڤیتامین (د) یان کەمە بەشێک لەو خانمانە سکپڕانەی لەکاتی دووگیانیدا تووشی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەبن ئەوانەی خوویان بە خواردنی سوێرەوە گرتووە ئەوانەی تووشی نەخۆشیی شەکرە و گورچیلە و بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵ بوون لەهەموو کەس زیاتر ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی بەرزە پەستانی خوێنیان هەیە .

وەزارەتی تەندرووستیی میسر هەندێک ئامۆژگاری پێشکەش کردووە بۆئەوەی لەتووشبوون بە نەخۆشییەکە دوور بکەوینەوە کە گرنگترینیان ئەوەیە کە کەسی پێگەیشتوو رۆژانە لە پێنج گرام خوێ زیاتر کە خواردنەکانیدا بەکارنەهێنێت کە دەکاتە کەوچکێکی بچووک .

هەروەک بەپێویستی زانیوە پارێزگاری لە کاتی چارەسەرەکان بکرێت ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە کە جێگیری پەستانی خوێن لەگەڵ خواردنی چارەسەرەکان مانای چاکبوونەوە ناگەیەنێت، بەڵکو مانای کارایی چارەسەرەکان دەگەیەنێت و پێویستە لەسەری بەردەوام بێت .
وەرگێڕان : ئاکۆ ئاڵی