فەلەستینییەکان دۆزراوەکانى جەنگی جیهانی یەکەم شەڕی ئیسرائیل دەکەن

جیهان

16/09/2020‌ 367 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کەتیبەکانی قەسسام لە فەلەستین ئاشکرایان کردووە کە لەقوڵایی دەریای کەناراوەکانی کەرتی غەززە، سەدان مووشەکیان لەناو دوو کەشتی جەنگی نقوومبووی ماوەی یەکەم جەنگی جیهانیدا دۆزویوەتەوە و کردوویاننەتە کڵاوی جەنگی مووشەکەکانیان .

بەپێی راپۆرتیکى دیکۆمێنتاری کەناڵی جەزیرە کەتیبەکانی قەسسام ئاشکرایان کردووە کە سەدان گولەتۆپی کەشتیان لەناو دوو کەشتی جەنگیدا دۆزیوەتەوە و دواتر توانیویانە بۆ درووستکردنی کڵاوی مووشەکی نوێ سوودیان لێوەربگرن .

ئەو هێزە سەربازییە فەلەستینییە رایگەیاندووە کە ئەو گەنجینە چەکە بەبەهایە لەناو دوو کەشتی پاپۆڕشکێنی بەریتانیدا دۆزراونەتەوە کە لەماوەی جەنگی یەکەمی جیهاندا نقووم بووە .

لەماوەی جەنگی یەکەمی جیهاندا و لە شەڕی یەکەیمی غەززە عوسمانییەکان توانیان ئینگلیزەکان تێکبشکێن و دوو کەشتی جەنگی لەجۆری پاپۆڕشکێنی بەریتانی لە کەناراوەکانی کەغەززە نقووم بکەن کەئێستا بوونەتە سەرچاوەیەکی باش بۆ خۆپڕچەککردنی کەتیبەکانی قەسسام کە لەژێر گەمارۆیەکی توندی سەربازیدان .

وەرگێڕان  : ئاکۆ ئاڵی