چۆن دەتوانیت وڵاتێک بنیاد بنێیت بە بڕی ئەو قەرزەی حکومەتی هەرێم لەسەریەتی؟

کوردستان

06/10/2020‌ 841 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕۆژی دوو شەممە ٥ی ئۆکتۆبەر سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و چەند وەزیرێک لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان کۆبونەوەو سەرۆکی حکومەت ڕاپۆرتێکی خوێندەوەو لە راپۆرتەکەدا باسی لەوە کرد کە حکومەتی هەرێم بڕی ٢٨ ملیار و ٤٧٦ ملیۆن و ٢٨٣ هەزار و ٦٤٦ دۆلارە قەرزارە.

ئەم ژمارەیە بوە جێی سەرنجی چاودێران و ڕۆژنامەنوسان و قسەو باسێکی زۆری لەبارەوە کرا لە کاتێکدا کە چەند مانگێک لەمەو بەر سەرۆکی حکومەت قەرزەکانی سەر حکومەتی بە ٢٧ ملیار دۆلار باسکردبوو.

 لەم ڕاپۆرتەدا باس لەوە دەکەین ئەگەر ئەو پارەیە لە بری قەرز بە کاش بەدەست حکومەتەوە بێت و بەکاری ببهێنێت چی پێدەکەرێت؟

لەو پاەرەیەی کە قەرزە لەسەر حکومەت دەتوانریت سەد فڕۆکەی جەنگی هێرشبەر لە جۆری ئێف ١٨ ی پی بکڕیت کەبەهای هەر سەدیان پێنج ملیارد دۆلارە 

 سیستەمێکی بەرگری پێشکەوتوو لەجۆری ئێس ٤٠٠ ی پێ بنیاد بنێت کە بەهاکەی سێ ملیارد دۆلارە، سەد فڕۆکەی هێرشبەری  ئێس یو ٣٥ ی پی بکریت کە پێکەوە نرخیان سێ ملیارد و نیو دۆلارە .

بنیاتنانی سێ کورەی ئەتۆمی بۆ بەرهەمهێنانی ٤٨٠٠  مێگاوات  کارەبا و کاری زانستی تر  بەبەهای سێ ملیارد دۆلار هاوشێوەی ئەو کورانەی سعودیە گرێبەستی بۆ کردووە
دروستکردنی 14 هەزار کیلۆمەتر ئۆتۆبان کە سەرتاری شارەکانی هەرێم بەیەکەوە دەبەستێتەوە تێچووەکەی دەکاتە پێنج ملیارد دۆلار .

بنیاتناتی چوارتۆڕی میترۆ لەچوارشاری سەرەکی هەرێم بە تێچوی چوارملیارد دۆلار، سەوزکردنی هەموو هەرێمی کوردستان بە تێچووی یەک ملیارد دۆلار .

هەشتەم : چوار ملیارد دۆلارەکەی دیکەی ماوەتەوە سێ بەنداوی ئاوی زەبەلاحی پێ دروست دەکرا هەم بۆ پاشەکەوتی ئاو و بۆ پیشەسازی کارەبا و هەم بۆ گەشتوگوزار .

سەرنجبدەن بەو پارەیەی کە ئێستا قەرزە لەسەر حکومەتی هەرێم و هاوڵاتیەکانی ئەگەر پارەی کاش بوایە بەدەست کەسانی شارەزاو دسۆز و لێهاتوەوە ولاتێکی بەهێز و خزمەتگوزاری بەرهەم دەهێنا.