شارپرێس:
نایمار خاوەنی چەندین گۆڵی نێودەوڵەتییە، دوو نامەی ئاراستەی ڕۆناڵدۆی دیاردە كرد یەكێكیان لەنێو یاریگاو ئەوی تر لەدەرەوەی یاریگا.
لەبژاردەكانی ئەمریكای باشور بۆ مۆندیالی 2022، نایمارى ئەستێرەی بەرازیلیو یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانى فهرهنسى توانیتی سێ گۆڵ (هایتریك) بەرامبەر پیرۆ تۆماربكات.
نایمار توانیی گۆڵكاری مێژویی، ڕۆناڵدۆ تێبپەڕێنێت، نایمار خاوەنی 64 گۆڵی نێودەوڵەتییەو ڕۆناڵدۆ خاوەنی 62 گۆڵە، ئێستا لەڕیزبەندییەكە نایمار لەدوای بێلی دێت كە خاوەنی 77 گۆڵە.
پاشئەوەی نایمار گۆڵی سێیەمی لەهەڵبژاردەی پیرۆ تۆماركرد، بەئاماژەی دەست ئاماژەی بۆ ژمارە 9 كرد كە ژمارەی درێسی پێشووی ڕۆناڵدۆی دیاردە بوە لەهەڵبژاردەكە.
هەروەها لەپاش یارییەكەی نێوان بەرازیلو پیرۆ، نایمار لەپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی:"ڕۆناڵدۆی دیاردە ڕێزی زۆر زۆرم بۆت هەیە".
ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ