شتێکی نامۆی تێدا ئاشکرابوو..وێنەیەکی کۆن ترسی دروستکرد

هەمەڕەنگ

15/10/2020‌ 3577 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وێنەیەکی کۆن کە هی ١٥ ئافرەتی کرێکاری کارگەیەکی ڕستن‌و چنینە لەشاری بلفاستی پایتەختی ئیرلەنداو لەساڵی ١٩٠٠ گیراوە، بۆتە جێگای سەرسوڕمانی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان‌و بەشێکیشیان دەڵێن بەبینینی هەستیان بەترسێکی ڕاستەقینە کردوە.

بەشێک لەبەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەناو وێنەکەدا تێبینی شتێکی نائاساییان کردوەو بەهۆیەوە سەریانسوڕماوەو تەنانەی توشی ترس بون، کە ئەویش بریتییە لەوەی دەستێکی نامۆ لەسەرشانی یەکێک لەئافرەتەکان دیارە، تەنانەت یەکێک لەبەکارهێنەرەکان نوسیویەتی:"کات بۆمن زۆر درەنگە، دەمویست بچمەسەر جێگه‌، بەڵام دوای بینینی ئەو دەستە هەست بەترس دەکەم".

ئەوەی ترسی هەندێکیانی زیادکردوە ئەوەیە کە ئەو خانمە کرێکارەی لەپشتەوەی ئەو ئافرەتەیە دەستەکەی لەسەرشانە، ئەویش وەک ئەوانی تر دەستەکانی بەڕونی دیارە، هەربۆیە یەکێکیان کۆمێنتی نوسیوە کە دەستەکە وەک ئەوەی لەغەیبەوە هاتبێت وایە.

سەبارەت بەشرۆڤەکردنی بابەتەکە بەشێکیان پێیانوایە یەکێکە لەدیاردە نامۆکانی سروشت‌و بەشێکیشیان گاڵتەیان پێهاتوەو دەڵێن تەنها هەڵەیەکە لەکاتی چاپکردنی وێنەکەدا ڕویداوە، بەڵام لایەنگرانی دیاردە نامۆکان سورن لەسەرئەوەی دەستەکە ڕاستەقینەیەو تارمایییە.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی