شارپرێس:
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایده‌گه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به "توندی" ئیدانه‌ی سوتاندی باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان له‌به‌غدا ده‌كات.
مۆرگان ئۆتیگاس، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی سوتاندنی لقی پێنجی پارتی له‌به‌غدا ڕایگه‌یاند، "ئه‌مریكا به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه ده‌كات كه له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ئێران و ده‌رچوو له حكومه‌تی عێراق ئه‌نجامدرا".
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت "ئه‌و كاره گرژییه‌كانی عێراق زیاد ده‌كات و ده‌بێت هۆی كێشه‌ی گه‌وره‌ی تائیفی و دیموكراتیه‌ت ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه".
ئه‌مریكا داواشده‌كات "لایه‌نه‌كان به به‌رپرسیارێتییه‌وه له‌م قۆناغه‌دا مامه‌ڵه بكه‌ن، له‌كاتێكدا عێراق له‌به‌رده‌م ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا، قه‌یرانی دارایی و مه‌ترسییه‌كانی داعشدایه".
ڕ. ج