پارتی پێشنیاز ده‌كات هه‌ركه‌سێك "سوكایه‌تی" به‌ڕه‌مزه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بكات حه‌وت ساڵ زیندانیی بكرێت

کوردستان

18/10/2020‌ 921 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان پڕۆژه‌یاسایه‌كدا پێشنیاز ده‌كات، هه‌ركه‌سێك "سوكایه‌تی" به‌ڕه‌مزه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بكات حه‌وت ساڵ زیندانیی بكرێت.

له‌پڕۆژه‌یاساكه‌ی پارتیدا هاتووه‌، "هەر هاوڵاتییەك بە گوتار یان كردار بێڕێزی‌و سوكایەتی بە هێما نیشتمانی‌و نەتەوەییەكان بكات، بەپێی حوكمەكانی ماددەی (226)ی یاسای سزادانی عێراقی، سزا دەدرێت".

له‌مادده‌ی (226)ی یاسا سزادانی عێراقیدا هاتووه‌،  "هەر كەسێك بەشێوەیەكی ئاشكرا سوكایەتی بە ئەنجومەنی گەل، حكومەت، دادگاكان، هێزە چەكدارەكان یان هەر دەستەیەكی نیزامی‌و دەسەڵاتێكی گشتی، بەرژەوەندی یان فەرمانگەیەكی فەرمی‌و نیمچە فەرمی بكات، سزا دەدرێت بە زیندانیكردن بۆ ماوەیەك كە لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت یان حەبسكردنی یاخود غەرامەكردنی".

ئه‌و هێما "پیرۆزانه‌"ی پارتی له‌پڕۆژه‌یاساكه‌دا باسیكردوون بریتییه‌ له‌ "ئاڵا، سرودی نیشتمانی،  پێشمەرگە، رابەرە مێژوویی‌و رزگاریخوازەكانی گەلی كوردستان".

ڕ . ج