ڕێگایەکی ئاسان بۆ ڕێگریکردن لە تووشبوون بە شێرپەنجە

تەندروستی

18/10/2020‌ 800 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
میخائیل میاسنیکان، پزیشکی نەشتەرگەری لووەکان لە روسیا لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی پێنجی رووسیا باسی لەوە کردووە کە گوشارە دەروونییەکان دەبنە هۆی دەرکەوتنی لووە شێرپەنجەییەکان، بۆئەوەش رێگایەکی چارەسەری ئاسانی باسکردووە.

میسنیکان باسی لەوە کردووە کە شەکەتبوون و گوشاری دەروونی دەبێتە هۆی لاوازبوونی سیستەمی بەرگری جەستەی مرۆڤ، هەربۆیە دەڵێت " دەبێت ئەوە بزانین کە دەکرێت گرێ شێرپەنجەییەکان بەهۆی لاوازی سیستەمی بەرگری جەستەی مرۆڤەوە درووست ببێت، بەڵام لەهیچ حالەتێکدا نابیت پەنا ببرێتەبەر دژە خەمۆکییەکانی وەک جگەر و کحوول و زیادەرەویکردن لە خواردن ".

ئەو پزیشکە ڕێنمایی دەدات بەوەی بۆ خۆبەدوورگرتن لەو نەخۆشییە، خواردنی تەندرووست بخورێت و راهێنانە وەرزشییەکان بکرێت و بەشێوەیەکی ئەرێنی بیربکرێتەوە.

ڕوونیشیکردۆتەوە کە بەهۆی ئەو شێوازە ژیانەوە دەکرێت لە شلەژان و گوشاری دەروونی دووربکەوینەوە، کە کاریگەرییەکی زیانبەخشیان لەسەر ژیانمان هەیە .
وەرگێڕان : ئاکۆ ئاڵی