كازمی: بەشی زۆری کارنامەی وەزاریمان تەنها لەماوەی پێنج مانگدا جێبەجێکردووە

عیراق

18/10/2020‌ 282 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەشی زۆری کارنامەی وەزاری تەنها لەماوەی پێنج مانگدا جێبەجێکراوە.  

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی  کازمی  ئەمڕۆ لەكۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ لیژنەی گەڕان بەدوای راستییەكاندا بۆ لێکۆڵینەوە لەرووداوەکانی مانگی تشرینی ساڵی ڕابردوو کازمی رایگەیاندووە ، پێکهێنانی لیژنەکە بۆ گەڕانەوەی بەهاکان بووە بۆ دەوڵەت و مامەڵەکردن بەبەرپرسیارێتی.  

ئاماژەی بەوەشکردووە،  حکومەت زۆربەی ماددەکانی کارنامەی وەزاری لەماوەی تەنها پێنج مانگدا جێبەجێکردووە، کارەکانی لیژنەی گەڕان بەدوای راستییەکان بەشێکە لەو کارنامەیە.  

بەوتەی كازمی وەرەقەی سپی چاکسازییان راگەیاندووە، بۆ وەستانی بەهەدەردانی داهاتی گشتی، تا عێراق ببێتە وڵاتێک کە پشت بە پیشەسازیی و کشتوکاڵ ببەستێت.