شارپرێس:
عه‌لی عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌ی ڕابردوودا ته‌نها پشتی به‌داهاتی نه‌وت ده‌به‌ست، ئه‌وه‌ش هۆكارێكه بۆ ئه‌و كێشه ئابوورییانه‌ی ئێستا ڕوبه‌ڕوی عێراق بوه‌ته‌وه.
عه‌لی عه‌لاوی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند، "خراپ ئیداره‌دان و پشتبه‌ستن به داهاتی نه‌وت وه‌ك تاكه سه‌رچاوه‌ی داهاتی عێراق ئێمه‌ی گه‌یانده ئه‌و ڕۆژه‌ی ئێستا تێیكه‌وتووین".
وه‌زیری دارایی عێراق پێیوایه به‌شێك له‌چاره‌سه‌ری دۆخی خراپی ئابووری ئێستای عێراق، له‌ڕێگه‌ی كاركردن بۆ كاراكردنی كه‌رته‌كان كشتوكاڵ، پیشه‌سازی، گه‌شتیار، وه‌به‌رهێنان و چه‌ندین كه‌رتی دیكه‌وه ده‌بێت.
عه‌لاوی چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئابوورییه‌كانی ئێستای عێراق به قورس ناوده‌بات و ده‌لێت "ئه‌و قه‌یرانانه له‌دایكبووی ڕۆژێك نین و په‌یوه‌ست نین به‌م حكومه‌ته‌وه، بۆیه پێویستی به‌چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی هه‌یه".
حكومه‌تی عێراق پڕۆژه‌یاسای "وه‌ره‌قه‌ی سپی" ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كردووه، كه به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، له‌و وه‌ره‌قه‌یه‌دا دید و پلانی حكومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئابوورییه‌كانی عێراق خراونه‌ته‌ڕوو.
ڕ. ج