شارپرێس:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه حكومه‌تی عێراق له‌فه‌ره‌نسا ڕێككه‌وتنی له‌هه‌رسێ بواری كشتوكاڵ، ڕاهێنان و ژینگه واژۆكرد.
به‌ئاماده‌بوونی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و جان كاستیكس، سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا، هه‌ردوو وڵات ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كیان بۆ بواره‌كانی كشتوكاڵ، ڕاهێنان و ژینگه واژۆكرد.
به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه كۆمپانیاكانی فه‌ره‌نسا هانده‌درێن بۆ وه‌به‌رهێنان له‌و سێ بواره‌ی ڕێككه‌وتنی تیادا كراوه.
هاوكات وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا واژۆكرد بۆ ڕاكێشانی هیڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر بۆ شاری به‌غدا.
ڕ. ج